بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «دیمیتری کولبا» وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دوای وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توویتەردا نووسی: تاران نەیاری شەڕە.
ناوبراو لە پەیامێکی کورت دا وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکەی ئەمڕۆ سێ شەممەی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ مۆسکۆ نووسی: ئێران نەیاری شەڕ لە ئۆکرانیایەو لە ڕێگاچارەی ئاشتی خوازانە پشتیوانی دەکات.
وتیشی: ویستم پەیامەکەم بگوازرێتەوە بۆ مۆسکۆ، ڕووسیا دەبێ بوردومانی خەڵکی سڤیل ڕاگرێت و پابەندی ئاگربڕ بێت و لە ئۆکرانیا بڕواتە دەرەوە.
342/